وه‌رزش

پاڵاوتنی‌ چامپیۆنس لیگ: ئه‌مشه‌و ئه‌یاكس میوانداری‌ نیس ده‌كات

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ پاڵاوتنی‌ یانه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا ئه‌یاكس پێشوازی‌ له‌ نیس ده‌كات.

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ پاڵاوتنی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتنه‌ به‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ چامپیۆنس لیگ، كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌كاتی‌ هه‌ولێر یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی‌ هۆڵه‌ندی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ نیسی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ده‌كات.

له‌ یاریی‌ رۆیشتندا هه‌ردوولا به‌ گۆڵێك یه‌كسانبون، بۆیه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م یارییه‌ یانه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ دوا قۆناغ ئاشكراده‌كات.

ئه‌یاكس هه‌لی‌ زیاتری‌ گه‌یشتنی‌ به‌ دوا قۆناغ هه‌یه‌ چونكه‌ له‌نێو یاریگاو به‌رده‌م هانده‌ره‌كانی‌ یاریی‌ ده‌كات و له‌ یاریی‌ رابردووشدا توانیویه‌تی‌ گۆڵ تۆماربكات، بۆیه‌ به‌ هه‌موو بردنه‌وه‌یه‌ك و یه‌كسانبونی‌ به‌بێ‌ گۆڵ سه‌رده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نیس به‌ بردنه‌وه‌ یان یه‌كسانبونی‌ به‌ دوو گۆڵ یان زیاتر ده‌توانێت بلیتی‌ دوا قۆناغ ببڕێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە304