وه‌رزش

سلێمانی‌: یاری‌ نێوان هه‌ولێر و سلێمانی‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت

به‌به‌شداری‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كۆمیدی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر له‌ سلێمانی‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ مه‌به‌ست ئه‌نجامدانی‌ یاریه‌كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ نه‌خۆشانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌، خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌ی‌ پڕۆژی‌ چرۆ له‌كۆنگریه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:  26ی‌ ئاب  یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای‌ زانكۆ ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ردوو تیپی‌ چه‌خماخه‌ی‌ سلێمانی‌ و بروسكی‌ هه‌ولێر.

ده‌شڵێت، مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ داهاتێكه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سندوقێكی‌ هاوكاریه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌می‌ داهاته‌كه‌ دروستكردنی‌ سه‌نته‌رێكی‌ شێرچه‌نجه‌ ده‌بێت له‌ پێناو پاڵپشتیكردنی‌ نه‌خۆشانی‌ شێر په‌نجه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە283