وه‌رزش

سبه‌ینێ رۆناڵدۆ ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا

سبه‌ینێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌خۆی‌ بكات له‌دۆسیه‌ی‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج به‌ حكومه‌تی‌ ئیسپانیا.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رۆژی‌ دوو شه‌مه‌ رۆناڵدۆ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا له‌ مه‌دریدی‌ پایته‌خت‌و له‌ دادگای‌ بۆزوێلۆ وته‌ی‌ لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 14 ملیۆن ‌و 700 هه‌زار یۆرۆیه‌.

ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ دادگا ئاشكرایكردوه‌، 125 رۆژنامه‌نوس له‌ 30 ده‌زگای‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ داوایان پێشكه‌شكردوه‌ كه‌ دادگاییه‌كی‌ رۆناڵدۆ بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام دادگا ره‌تیكردۆته‌وه‌، چونكه‌ دادگاییكردنی‌ رۆناڵدۆ به‌داخراوی‌ ئه‌نجامده‌درێت.

پێشتریش رۆناڵدۆ رایگه‌یاندوه‌، له‌به‌رده‌م دادگادا بۆ جیهانی‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ له‌دانی‌ باج به‌ حكومه‌تی‌ ئیسپانیا سه‌رپێچی‌ نه‌كردوه‌‌و بێتاوانه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە343