وه‌رزش

مۆنتێلا داوای‌ سێ یاریزان له‌ ئیداره‌ی‌ میلان ده‌كات

ڤیچینزۆ مۆنتێلای‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ میلان داوای‌ سێ یاریزانیتر له‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كه‌ی‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو تۆكمه‌تر بكات.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشكرایانكردوه‌، هێشتا مۆنتێلا كۆتایی به‌ بازاڕی‌ گواستنه‌وه‌ نه‌هێناوه‌‌و ده‌یه‌وێت چه‌ند یاریزانێكیتر بۆ ریزه‌كانی‌ بگوازێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، راهێنه‌ره‌كه‌ی‌ میلان داوای‌ سێ یاریزانیتر له‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌هیچ ناوێك نه‌كردوه‌‌و ته‌نها پێداویستیه‌كانی‌ بۆ شوێنه‌كانی‌ یاریگا دیاریكردوه‌.

مۆنتێلا داوای‌ هێرشبه‌رێكی‌ سه‌ره‌ ڕم‌و یاریزانێكی‌ لای‌ راست‌و یاریزانێكی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ كردوه‌‌و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی‌ ده‌رگای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هاوینه‌ ئه‌و سێ یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌.

ئه‌م داوایه‌ی‌ مۆنتێلا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌هاوینی‌ ئه‌مساڵدا میلان 10 گرێبه‌ستی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و گرێبه‌ستی‌ دۆنارۆمای‌ گۆڵچیشی‌ نوێكرده‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە561