وه‌رزش

خوانفران و ئۆگه‌ستۆ فێرناندێز و فێرسالیكۆی‌ گه‌رانه‌وه‌

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سێ‌ یاریزانی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌ خوانفرانی‌ ئیسپانی‌ و ئۆگه‌ستۆ فێرناندێزی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و شیمی‌ فێرسالیكۆی‌ كرواتی‌ له‌ پێكانه‌كه‌یان چاكبونه‌وه‌و به‌شداری‌ راهێنانه‌كانیان كرده‌وه‌.

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌, تیمی‌ پزیشكی‌ یانه‌كه‌ گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ بۆ هه‌ر سێ‌ یاریزان خوانفران و ئۆگه‌ستۆ فێرناندێز و فێرسالیكۆ هه‌ڵكردوه‌و  هه‌ر سێ‌ یاریزانه‌كه‌ به‌شداری‌ راهێنانه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌.

ئۆگه‌ستۆ فێرناندێز ماوه‌ی‌ 10 مانگه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌ی‌ له‌ ئه‌ژنۆیدا توشی‌ بوو له‌ یارییه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ دابڕاوه‌و خوانفرانیش له‌ یاریی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ چامپیۆنس لیگ به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی‌ له‌ ماسوله‌كه‌كانی‌ رانیدا توشی‌ پێكان بوو, فێرسالیكۆش له‌ 19 ی‌ مانگی‌ سێ‌ رابردوو له‌ یاریی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر سیڤیلیه‌ له‌ خولی‌ ئیسپانیا دوچاری‌ پێكان بوو.

وا بڕیاره‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر تۆلۆكای‌ مه‌كسیكی‌ ئه‌نجامبدات به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دیگۆ سیمۆنی‌ راهێنه‌ر 24 یاریزانی‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ بانگهێشتكرده‌وه‌, گه‌رانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ یاریزانه‌ش چه‌كێكی‌ به‌هێزه‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ دووه‌می‌ شاری‌ مه‌درید.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە191