وه‌رزش

تیروپشكی وه‌رزی نوێی لالیگا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌هۆی ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاكێشانی‌ تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیای بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

بڕیاربوو ڕۆژانی‌ 19 تا 21ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌نجامبدرێت و تیروپشكی وه‌رزی 2017 بۆ 2018 ی خولی‌ یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئیسپانیا  ڕابكێشرێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نخێل ماریا ڤیاری سه‌رۆكه‌وه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و  راكێشانی‌ تیرو پشكه‌كه‌شی بۆ كاتێكی نادیار دواخستوه‌.

دواخستنی تیروپشكی لالیگا ناڕه‌زایی خافێر تیباسی سه‌رۆكی خولی‌ ئیسپانیای لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به‌ هیچ جۆرێك دواناخرێت و له‌ كاتی‌ خۆیدا خشته‌ی وه‌رزی نوێی لالیگا راده‌گه‌یه‌نرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە251