وه‌رزش

ریاڵ مه‌درید نرخی‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ تۆنی‌ كروس دیاریده‌كات

به‌هۆی‌ ئه‌و خواسته‌ زۆره‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا بۆ كرینی‌ تۆنی‌ كروس هه‌یانه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نرخ له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ ده‌دانێت و ئاماده‌ نیه‌ به‌ كه‌متر له‌ 70 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری‌ ببێت.

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌, یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ نیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تۆنی‌ كروس بفرۆشێت و ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ شاهانه‌ بهێڵێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویشیكردۆته‌وه‌, له‌ ئێستا تۆنی‌ كروس له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپاوه‌ داواكراوه‌ بۆیه‌ یانه‌ ریاڵ مه‌درید نرخی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ به‌ 70 ملیۆن پاوه‌ند دیاریكردوه‌و بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ ئاره‌زوی‌ كرینی‌ ده‌كات.

تۆنی‌ كروس له‌ ساڵی‌ 2014 له‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانیه‌وه‌ به‌ بری‌ 42 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ كرد و له‌و كاته‌شه‌وه‌ 147 یاریی‌ له‌گه‌ڵ مێره‌نگی‌ ئه‌نجامداوه‌و 7 گۆڵی‌ تۆماركردوه‌ 45 گۆڵیشی‌ دروست كردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ده‌كات چه‌ندین یانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌دات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1656