وه‌رزش

ئه‌مڕۆ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ وه‌رزی‌ نوێ‌ ده‌ستپێده‌كات

ئه‌مڕۆ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ وه‌رزی‌ نوێ‌ ده‌ستپێده‌كات و میسی‌ و نه‌یمار و سوارێزیش رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌شداری‌ راهێنانه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ به‌ به‌شداری‌ 18 یاریزان، راهێنانه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ نوێ‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ له‌ یه‌كه‌م راهێناندا 18 یاریزان به‌شداری‌ بكه‌ن كه‌ 14 یاریزانی‌ تیپی‌ یه‌كه‌م و 4 یاریزانی‌ تیپی‌ دووه‌من.
به‌ پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، هه‌ریه‌ك له‌ میسی‌ و سوارێز پشوه‌كانیان كۆتایی‌ هاتووه‌و گه‌راونه‌ته‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ڵام شانبه‌شانی‌ نه‌یمار و ئینێستا و بۆسكێتس و ئۆمتیتی‌ و ئه‌لبا و دینس سوارێز و لۆكاس دینی‌ و پیكیه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌شداری‌ راهێنانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌رزی‌ رابردوو به‌هۆی‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانیه‌وه‌ لویس ئینریكی‌ راهێنه‌ر ده‌ستی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ كێشایه‌وه‌و یانه‌كه‌ش ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ ئه‌تله‌تیك بلباوی‌ كرده‌ راهێنه‌ر.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە452