وه‌رزش

ڕیاڵ مه‌درید تیۆ هێرناندێزی‌ به‌ هانده‌ران ناساند

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ تیۆ هێرناندێزی‌ به‌رگریكاردا ئیمزاكردو له‌نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆش به‌ هانده‌رانی‌ ناساند.

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان، یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بۆ ماوه‌ی‌ 6 ساڵ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ تیۆ هێرناندێزی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئیمزا كرد.

دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ش هێرناندێز له‌نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ هانده‌ران ناسێنراو درێسی‌ ژماره‌ 15ی‌ پێدرا.

ئه‌و یاریزانه‌ وه‌رزی‌ رابردوو به‌ شێوه‌ی‌ خواستن له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌ چوه‌ یانه‌ی‌ ئه‌لاڤێسه‌وه‌و به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌یه‌وه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌یدا بڕی‌ 32 ملیۆن یۆرۆی‌ به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دا.

تیۆ هێرناندێزی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌ هێڵی‌ به‌رگریداو لای‌ چه‌پی‌ یاریگا یاریده‌كات، له‌ لێدوانێكیشیدا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، شانازی‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانه‌كانی‌ جیهان یاریده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە260