وه‌رزش

روسیا بۆ مۆندیال دراوی‌ نوێ ده‌رده‌كات

حكومه‌تی‌ روسیا به‌هۆی‌ مۆندیالی‌ 2018ه‌وه‌ دراوی‌ نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌‌و وێنه‌ی‌ یاریزانیش له‌سه‌ر دراوه‌كه‌ ده‌نه‌خشێنێت.

ته‌له‌فزیۆنی‌ روسیا توده‌ی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ روسیا ئاماده‌كاریی بۆ دروستكردنی‌ دراوێكی‌ نوێ ده‌كات تاكو له‌كاتی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2018 بیخاته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ روسیا توده‌ی‌، دراوه‌كه‌ له‌ دوو شێواز پێكهاتوه‌، یه‌كه‌میان زیوه‌‌و به‌هاكه‌ی‌ 3 روبله‌، دوه‌میشیان كانزایه‌‌و به‌هاكه‌ی‌ 25 روبله‌.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ روسیاش بڵاویكردۆته‌وه‌، دراوه‌ زیوه‌كه‌ وێنه‌ی‌ یاریزانێكی‌ تۆپی‌ پێ‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ فۆلكلۆری‌ له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێنن، له‌هه‌مان كاتدا 24 هه‌زار له‌دراوه‌ كانزاییه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌‌و 250 هه‌زار له‌ دراوه‌ زیوییه‌كه‌ش دروست ده‌كه‌ن كه‌ وێنه‌ی‌ جامی‌ مۆندیالیشی‌ له‌سه‌ر ده‌بێت.

بڕیاره‌ رۆژی‌ 14ی‌ مانگی‌ شه‌شی‌ ساڵی‌ داهاتوو یارییه‌كانی‌ جامی‌ جیهانی‌ له‌ وڵاتی‌ روسیا به‌ڕێوه‌بچێت‌و له‌ 15ی‌ مانگی‌ حه‌وتیش كۆتا یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە295