وه‌رزش

ئیبراهیمۆڤیج به‌ به‌هێزیی ده‌ستی به‌ ژیانی وه‌رزشیی كرد له‌ ئه‌مریكا

چووبێتمه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ یاریی یه‌كه‌ممدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، گۆڵم تۆماركردووه‌‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م یارییدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی توانی دوو گۆڵ تۆماربكات، یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ رێگه‌ی ئه‌و ئه‌دایه‌ی پێشكه‌شیكردووه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌وادارانیدا بووه‌. 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م یارییدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ رێگه‌ی ئه‌و ئه‌دایه‌ی پێشكه‌شیكردووه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌وادارانیدا بووه‌.  

زلاتان ئیبراهیمۆڤیج-ی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه‌ له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه‌ رووی له‌ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی كرد، به‌ به‌هێزیی له‌ ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشییدا له‌ ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت. 

ئیبراهیمۆڤیج كه‌ له‌ خوله‌كی ٧١دا به‌شداریی له‌ دێربی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس ئێدف سی كرد، به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خوله‌كه‌كانی ٧٧ و ٩٠دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له‌وه‌ی كه‌ یانه‌كه‌ی له‌ سێ بە سفره‌وه‌ هه‌ستێته‌وه‌ و ببێته‌ براوه‌ی یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی چوار بە سێ. 

ئه‌و یاریزانه‌ سویدییه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ئه‌مریكی، رایگه‌یاند "له‌وكاته‌دا كه‌ به‌ سێ گۆڵ له‌دواوه‌ بووین، به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كرد كه‌ بچمه‌ نێو یاریگاوه‌. ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بتوانم شتێك بۆ یانه‌كه‌م ئه‌نجامبده‌م، به‌ تێپه‌ڕینی هه‌موو خوله‌كێك، زیادیكرد. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی رابردوو بكه‌ن، چووبێتمه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ یاریی یه‌كه‌ممدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، گۆڵم تۆماركردووه‌. نه‌مهێشتووه‌ ئه‌مه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. ویستم له‌ڕێگه‌ی تۆماركردنی گۆڵه‌وه‌ ببمه‌ نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و لاوانه‌ی كه‌ ته‌ماشای یارییه‌كه‌یان ده‌كرد. هه‌واداران داوای زلاتان-یان كرد و منیش زلاتانم پێان بەخشی".   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1531