وه‌رزش

هاری كەین دووچاری پێكانێكی قورس هات

هاری كەینی گۆڵكاری یانەی تۆتنهام دووچار پێكانێكی قورس هات ‌و ئەگەر هەیە تا كۆتایی وەرز لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە.

لەیاریی شە‌وی رابردووی یانەی تۆتنهام بەرامبەر بۆرنمۆس، هاری كەین لەخولەكی 35 دووچاری پێكانێكی قورس هات لە قولە پێیدا‌و بەهۆیەوە پۆكیتینۆی راهێنەر گۆڕانكاری پێكرد.

لەدوای یارییەكە پۆكیتینۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەگەر هەیە یەكێك لەبەستەرەكانی قولە پێی زیانی پێگەیشتبێت.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، بەلایەنی كەمەوە كەین بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

 رۆژنامەی سكای سپۆرتیش دەڵێت "ئەو پێكانەی كەین هەمان پێكانە كە وەرزی رابردوو دوچاری هات ‌و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو مانگ دووریخستەوە، بۆیە ئەگەر هەیە تا كۆتایی وەرز بەشداری هیچ یارییەك نەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە27310