وه‌رزش

خولی پلەیەكی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

رۆژی دووشەممە یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەكی كوردستان دەستپێدەكات و شەش یاریی ئەنجامدەدرێن.

دوای وەستاندنی بۆ ماوەی هەفتەیەك، یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان خشتەی قۆناغی دووەمی خولی پلەیەكی كوردستانی بڵاوكردەوەو بریاریدا رۆژی دووشەممە یەكەم یاریی قۆناغی دووەم بەرێوەبچێت و سەرجەم یارییەكانیش كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆ دەستپێدەكەن.

خشتەی یارییەكانیش بەم شێوەیەیە:
كۆیە × دهۆك 
سۆران × گارە
هەڵۆ × ئاكرێ‌
كفری × هەڵەبجە
شەهیدان × ئاشتی
سەیدشادق × پێشمەرگەی سلێمانی


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە300