وه‌رزش

سكاڵا لەسەر ئەحمەد رازی تۆمار دەكرێت

یەكێتیی تۆپی پێی عێراق سكاڵا لەسەر ئەحمەد رازی تۆمار دەكات ئەویش بەهۆی هێرشكردنە سەر سەرۆكی یەكێتیەكە.

لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئەحمەد رازی بەشێوەیەكی ناڕەوا هێرشی كردۆتە سەر یەكێتیەكە‌و هەمیشە لە راگەیاندنە ناوخۆیی‌و دەرەكییەكان رەخنەی توندی ئاراستەی تۆپی پێی عێراق كردوە، بۆیە ئەو دۆسیەیە لەڕێگەی دادگاوە یەكلادەكەنەوە.

بەپێی بەیاننامەكە، یەكێتیەكە بەفەرمی لەدادگا سكاڵای لەسەر ئەحمەد رازی تۆمار كردوە‌و چاوەڕێی سزادانی دەكرێت.

ئاشكراشیكردوە، یەكێتیی تۆپی پێی عێراق زۆر ئارامی لەسەر رازی گرت لە وتەكانی، بەڵام دوای هێرشكردنە سەر  عەبدولخالق مەسعودی سەرۆك، دۆخەكە گۆڕا‌و ئەو وتانە لەئاست ئەو یاریزانەی مێژووی تۆپی پێی عێراقدا نەبوو كە لە میدیاكانەوە بیكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە266