چامپیۆنس لیگ: مانچسته‌ر سیتی گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌رچه‌نده یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به بازل دۆڕاند، به‌ڵام گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.
تایمی یه‌كه‌می ئه‌و یارییه كه له‌نێو یاریگای ئیتیحاد به‌ڕێوه‌چوو به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
گۆڵه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی گابرێل خیسۆس له خوله‌كی 8 دا تۆماریكردو گۆڵه‌كه‌ی بازلیش له رێگه‌ی محه‌مه‌د یوسنی له خوله‌كی 17 دا تۆماركرا.
له‌تایمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 71 دا میشێل لانج گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بازلی تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی بازل كۆتایی هات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یاریی رۆیشتنی به چوار گۆڵی خاوێن بردبوه‌وه، بۆیه به كۆی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی.
خوێندراوەتەوە276