دڵسۆز عوبێد به‌شداری پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئاسیا ده‌كات
دڵسۆز عوبێدی كچه یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێ و هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق دوائاماده‌كارییه‌كانی بۆ پاڵه‌وانێتیی ئاسیا ئه‌نجامدا‌و ده‌یه‌وێت به‌ئه‌نجامی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی وڵاتانی ئاسیای ناو هۆڵه داخراوه‌كانی ساڵی 2018 له رۆژی یه‌كی مانگی داهاتوو له‌وڵاتی ئێران ئه‌نجامده‌درێت‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند پاڵه‌وانێكی كورد به‌شداری ده‌كات.
دڵسۆز عوبێد كه له پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ژماره‌یه‌كی نوێوه چوه ریزی هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌مڕۆ گه‌شتی ئێران ده‌كات‌و له‌راكردنی 60 مه‌تری به‌ربه‌ست به‌شداری ده‌كات.
سیروان حامدی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی عێراقیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌سودوه‌رگرتن له‌ئه‌نجامی راهێنانه‌كانیان، ده‌توانن دڵسۆز عوبێد بكه‌نه ژماره‌یه‌كی قورسی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ئاسیا.
خوێندراوەتەوە1011