خیسۆس پێش واده‌ی دیاریكراوای خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان
گابرێل خیسۆسی یاریزانی مانچسته‌ر سیتی نزیكبۆتووه له گه‌رانه‌وه‌ی بۆ یاریگاكان و پێش یارییه‌كانی قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگ بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی رایگه‌یاند, گابرێل خیسۆس زۆر به‌باشی قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ی تێپه‌راندوه‌و ئه‌و یاریزانه پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی بۆ یاریگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی سیتیزن راشیگه‌یاند, خیسۆس پێش یارییه‌كانی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ له پێكانه‌كه‌ی چاكده‌بێته‌وه‌و به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌كه ده‌كاته‌وه.
گابرێل خیسۆس له هه‌فته‌ی 21 پریمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس توشی پێكان هات و به‌وهۆیه‌شه‌وه پزیشكه‌كانی یانه‌كه ماوه‌ی 4 بۆ 8 هه‌فته‌یان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی دیاریكرد, به‌ڵام گواردیۆلا هه‌واڵێكی خۆشی دایه هانده‌رانی یانه‌كه‌و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی تر راگه‌یاند.
خوێندراوەتەوە639