ڤیدیۆ... كۆتینیۆ یه‌كه‌م راهێنانی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامدا
فلیپی كۆتینیۆ به‌رازیلی دوای په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه یه‌كه‌م راهێنانی له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی یانه‌كه به ته‌نیا ئه‌نجامدا.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ڤیدیۆیه‌كی كۆتینۆی یاریزانی نوێی بڵاوكردۆته‌وه, كه تیایدای ئه‌و یاریزانه له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی یانه‌كه به ته‌نیا راهێنانی ئه‌نجامدا, ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و یاریزانه پێش په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێكانێكی سوكی له قاچی راستیدا هه‌بوو له ئێستاشدا له قۆناغی چاره‌سه‌ركردنی پێكانه‌كه‌یایه‌تی كه به‌هۆیه‌وه 20 رۆژ له یاریگاكان دوریده‌خاته‌وه.
له یاریی رابردوی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ له جامی شای ئیسپانیا كۆتینیۆ بینه‌ری یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو كه تیایدا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
خوێندراوەتەوە1435