جامی ئاسیا: ئه‌مڕۆ عێراق به‌رامبه‌ر سعودیه یاریده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مرۆ دووه‌م یاریی له جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئه‌نجامده‌دات و رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه ده‌بێته‌وه.
له دووه‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ، كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌نێو یاریگای چانگشۆی وڵاتی چین به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه یاریده‌كات.
عێراق له یه‌كه‌م یاریدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له مالیزیای برده‌وه و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می وه‌رگرت، بۆیه ده‌یه‌وێت درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات و بلیتی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ربكات.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له یه‌كه‌م یاریدا به‌رامبه‌ر ئوردن یه‌كسانبو، بۆیه یاریزانه‌كان چاویان له‌م یارییه‌یه تا هیوای گه‌یشتنیان به قۆناغی چاره‌كی كۆتایی كه‌منه‌بێته‌وه.
له هه‌مانكاتداو له یارییه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند و ژاپۆن به‌یه‌كده‌گه‌ن.
خوێندراوەتەوە1221