زیدان به‌باشترین راهێنه‌ر دیاریكرا
گۆڤاری فرانس فتبۆڵ ساڵانه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه باشترینه‌كانی ساڵ دیاری ده‌كات‌و ئه‌مساڵیش خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشیه زه‌ینه‌دین زیدان.
له‌ده‌نگدانه‌كه‌دا زیدان ململانێی دیدیه دیشامی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا‌و برۆنۆ جینسیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی لیۆنی ده‌كرد، دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان راهێنه‌ره‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید زۆترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا‌و به‌باشترین راهێنه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا بۆ ساڵی 2017 دیاریكرا.
زه‌ینه‌دین زیدان له‌ساڵی 2017 ئه‌نجامی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و توانی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك نازناوی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها نازناوی لالیگا‌و جامی سوپه‌ری ئیسپانیا‌و سوپه‌ری ئه‌وروپا‌و مۆندیالی یانه‌كانی بۆ یانه‌ی شاهانه به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌باشترین راهێنه‌ری جیهان دیاریكرا.
خوێندراوەتەوە1447