ئۆمتیتی به‌شداری ڕاهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرده‌وه
هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی تری خۆشیان پێگه‌یشت كاتێك ساموێل ئۆمتیتی به‌شداری راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه.
سایتی تایبه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڤیدیۆی راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكار به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 8 هه‌فته له یاریگاكان دوركه‌وته‌وه‌و نه‌یتوانی به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بكات، به تایبه‌ت یاریی كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید.
ئۆمتیتی له یاریی نێوان به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر سیڵتا ڤیگۆ له خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا له ماسولكه‌كانی به‌شی پشته‌وه‌ی رانی توشی پێكان هات و پزیشكه‌كانیش ماوه‌ی 8 هه‌فته‌یان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه دیاریكرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌و یاریزانه به‌شداری راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی كرده‌وه به‌ڵام پێناچێت له جامی شا به‌رامبه‌ر سیڵتا ڤیگۆ یاریی بكات و ئه‌گه‌ر زۆره له هه‌فته‌ی داهاتووی لالیگادا به‌شداری بكات.
خوێندراوەتەوە503