پاریس سان جێرمان زه‌برێكیتری له‌به‌رشه‌لۆنه دا
یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رده‌وامه له‌لێدانی تواناكانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و له‌نوێترین كاریشیدا به‌ڕێوبه‌ری دیجیتاڵیی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌ی برده ریزه‌كانیه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، ناسڕ خلێفی خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌ركه‌وتوو بوه له‌رازیكردنی رۆسێل ستۆپفۆردی به‌ڕێوبه‌ری دیجیتاڵیی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه پاریسیه‌كه‌وه كردوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماركا، ستۆبفۆرد كه‌سێكی كاریگه‌ره‌و ده‌توانێت له‌رووی بازاڕی دیجیتاڵیه‌وه یانه‌ی پاریس سان جێرمان بباته ئاستێكی به‌رز، كه له پێشتردا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گورزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نیه له‌به‌رشه‌لۆنه، چونكه له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا نه‌یمار دا سیلڤای به‌بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه كڕی.
خوێندراوەتەوە11614