پاریس سان جێرمان به‌شوێن جێگره‌وه‌ی كاڤانیدا ده‌گه‌ڕێت
یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌شوێن جێگره‌وه‌ی ئیدینسۆن كاڤانیدا ده‌گه‌ڕێت‌و نایه‌وێت له‌كاتی رۆیشتنیدا كێشه‌ی له هێڵی هێرشبردندا بۆ دروستبێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پاریس سان جێرمان‌و ده‌سته‌ی هونه‌ری دوچاری هاتوه، كاڤانی نیگه‌رانه له‌و یانه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه خولی فه‌ره‌نسا به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماركا، ئیداره‌ی پاریس سان جێرمان له‌ئێستاوه ترسیان لێنێشتوه‌و به‌شوێن جێگره‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه‌دا ده‌گه‌ڕێت‌و ئه‌لڤارۆ مۆراتای یاریزانی یانه‌ی چێڵسیشی دیاریكردوه بۆ ئه‌وه به‌هه‌ر نرخێك بێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئه‌و كاره‌ی پیی ئێس جی به‌قورس ده‌زانن به‌و پێیه‌ی مۆراتا رۆژ له‌دوای رۆژ ئاستی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات‌و ئه‌سته‌مه یانه‌ی چێڵسی ده‌ستبه‌رداری ببێت.
خوێندراوەتەوە2889