یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین خۆیان بۆ یارییه‌كه‌ی روسیا ئاماده ده‌كه‌ن
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له كه‌شێكی ساردی مۆسكۆدا یه‌كه‌یه‌كی راهێنانیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی روسیا ئه‌نجامدا.
یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ردا راهێنانیان ئه‌نجامدا تا خۆیان بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی روسیا ئاماده بكه‌ن كه بریاره له‌نێو یاریگای لوجنیكی به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌و یاریگایه تازه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بووه‌و بۆ یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 ئاماده‌یه كه بریاره 4 یاریی قۆناغی یه‌كه‌م و یارییه‌كی قۆناغی 16 و یارییه‌كی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی و یاریی كۆتایی مۆندیالیشی تێدا به‌رێوه‌بچێت.
له‌نێو راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتیندا لیۆنێل میسی به‌دی كرا بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له‌و یارییه‌دا ئاماده بێت به‌ڵام بۆ یاریكردنی له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر نایجیریا دیارنیه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له دوا یاریی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان به 3 گۆڵی خاوێن له ئیكوادۆری برده‌وه‌و بلیتی سه‌ركه‌وتنی بۆ دوا یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 بڕی.
خوێندراوەتەوە1488