ئه‌رجه‌نتین ده‌ستی به ڕاهێنانه‌كان كرده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دوا یاریی پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ستپێكرده‌وه‌و چاوی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌سه‌ر بردنه‌وه‌یه.
پێش گه‌شتكردنی بۆ وڵاتی ئیكوادۆر، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌یه‌كی راهێنانیان له بۆینس ئایرسی پایته‌خت ئه‌نجامدا.
ئه‌رجه‌نتین له یاریی رابردووی پاڵاوتنه‌كاندا به‌رامبه‌ر پیرۆ به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبو، له ئێستاشدا به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر چاره‌نوسی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌رجه‌نتین له پاڵاوتنی مۆندیالی 1970 دا شكستی هێنا و نه‌یتوانی بگاته مۆندیال، هانده‌رانیش له ئێستادا چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه له میسی و هاوڕێكانی ده‌كه‌ن تا بتوانن خه‌ونه‌كانیان بهێننه دی و سه‌ركه‌وتن بۆ دوا یارییه‌كانی مۆندیال مسۆگه‌ربكه‌ن.
بریاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له دوا یاریی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ببێته میوانی ئیكوادۆر.
خوێندراوەتەوە855