كۆستاریكا وه‌ك دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای باكوور گه‌یشته مۆندیال
دوای یه‌كسانبونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هندۆراس، هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا وه‌ك دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای باكوور گه‌یشته مۆندیال.
له نۆیه‌م یاریی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوور و ده‌ریای كاریبی، هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا رووبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی هندۆراس بوه‌وه.
له تایمی یه‌كه‌مدا هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات و تۆڕی گۆڵی هه‌ردوولا به خاوێنی مایه‌وه.
له‌تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی 66دا هێرناندێز گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی هندۆراسی تۆماركرد، دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی كۆستاریكا هێرشه‌كانیان چڕكرده‌وه‌و پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌و له كاتی زیادكراودا كیندال واتسۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری كۆستاریكای تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆستاریكا به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیدا مایه‌وه‌و دوای هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك سه‌ركه‌وتنی بۆ دوا یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا مسۆگه‌ركرد.
خوێندراوەتەوە663