وه‌رزش

هه‌ڵبژارده‌ی‌ نایجیریا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقا گه‌یشته‌ مۆندیال

هه‌ڵبژارده‌ی‌ نایجیریا به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ زامبیا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیال مسۆگه‌ر كرد.

له‌ پێنجه‌م یاریی‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقای‌ باشووردا، هه‌ڵبژارده‌ی‌ نایجیریا پێشوازی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ زامبیا كرد.

له‌تایمی‌ یه‌كه‌مدا ئاستی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكبو ، دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ چه‌ند هه‌لێكی‌ گۆڵكردن، هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی‌ گۆڵ تۆماربكات.

له‌تایمی‌ دووه‌مدا یاریزانانی‌ نایجیریا باشتر یارییانكردو توانیان له‌خوله‌كی‌ 74 دا گۆڵێك له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌لێكس ئایوبییه‌وه‌ تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی‌ به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌و به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن به‌سودی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نایجیریا كۆتایی‌ هات.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 13 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌و وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیال مسۆگه‌ر كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە562