ڤیدیۆ.. پاڵاوتنی مۆندیال: فه‌ره‌نسا له بولگاریای برده‌وه
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالدا, هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به بردنه‌وه‌ی له بولگاریا له گه‌یشتنی راسته‌وخۆی به یارییه‌كانی مۆندیال نزیكتربۆوه.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی روسیا و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا, بولگاریا میوانداری فه‌ره‌نسای كرد.
له تایمی یه‌كه‌مدا فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌ر زوو له گۆڵكردن ده‌ستپێشخه‌ریان كرد و له خوله‌كی سێ‌دا, بلیس ماتویدی گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد, دواتر یاریزانانی بولگاریا هه‌وڵی زۆریاندا له‌و تایمه‌دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسانبكه‌نه‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بون.
له تایمی دووه‌مدا هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆرانكاری له ئه‌نجامه‌كه‌دا بكات و یارییه‌كه‌ش به‌و تاكه گۆڵه‌ی تایمی یه‌كه‌م به سودی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش فه‌ره‌نسا به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدا مایه‌وه‌و به بردنه‌وه‌ی له یاریی داهاتوو راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌رده‌كه‌وێت, بولگاریاش به 12 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدا دێت.
خوێندراوەتەوە615