وەرزشی پاركۆر و تایبەتمەندیەكانی
پاركۆر فری ڕەن كە بە وەرزشی سەركەشی دادەنرێت و بریتیە لە بڕینی بەربەستەكان و جوڵەی ئەرزی، لە سەرەتای دروستبونی مرۆڤایەتیەوە هەبووە و چەندین گروپی بەربڵاوی ئەو وەرزشە لە جیهاندا هەبوون، لە كوردستانش گروپی پاوەر ئۆف ستۆرم یەكەمین گروپن كە لە شاری سلێمانیدا یاری پاركۆر و فری ڕەن ئەنجام دەدەن كە ماوەی چوار ساڵە گروپەكەیان دامەزراوە و زیاتر لە 300 خوێندكاریان فێری وەرزشی پاركۆر فری ڕەن وەرزشی سەركەشی كردووە.
ئەوان نیگەرانن لەوەی تا ئێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار هاوكاری نەكردوون و تا ئێستاش جگە لە پاركی ئازادی هیچ شوێنێكیان نیە بۆ مەشق و ڕاهێنانەكانیان.
خوێندراوەتەوە1548