پیرۆ ره‌تیده‌كاته‌وه له‌یاریگای بۆمبۆنێرا به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین یاری بكات
یه‌كێتیی تۆپی پێی پیرۆ ره‌تیده‌كاته‌وه له‌یاریگای بۆمبۆنێرا یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامبدات‌و داوای گۆڕینی ده‌كات.
له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی فاتیمه سامۆرای ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانی كردوه/، ئادوین ئۆبیدۆی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی پیرۆ داوای گۆڕینی یاریی داهاتوی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین كه یاریی پێش كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتینه.
به‌پێی نوسراوه‌كه، یه‌كێتیی تۆپی پێی پیرۆ یاریگای بۆمبۆنێرا یاریگایه‌كی گونجاو نیه بۆ ئه‌و یارییه گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تی كه ساڵی رابردوو له‌یاریی بۆكاجۆنیۆرز‌و ریڤه‌رپله‌یت شه‌ڕ‌و ئاژاوه رویدا‌و په‌مپی بیبه‌ر به‌كارهێنرا.
له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێتیی تۆپی پێی پیرۆ داوا ده‌كات یارییه‌كه له‌یاریگای مۆنیمۆنتالی تایبه‌ت به یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین یاریگای بۆمبۆنێرای بۆ ئه‌نجدامدانی ئه‌و یارییه دیاریكردوه.
خوێندراوەتەوە1556