ریاڵ مه‌درید راهێنانه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان, یانه‌ی ریاڵ مه‌درید راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ده‌ستپێكرده‌وه.
له ناوچه‌ی سیوداد, ریاڵ مه‌درید راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی لالیگا و چامپیۆنس لیگ ئه‌نجامدا و به‌شێكی زۆری ئه‌و یاریزانانه‌شی كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شداری یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالیان كردبوو به‌شداریان نه‌كرد.
هه‌رچه‌نده كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی سزادانیه‌وه به‌شداری یاریی داهاتوی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی له لالیگا ناكات به‌ڵام له راهێنانه‌كاندا بینرا و له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا, هه‌ریه‌ك له ڤاران و ماركۆس یۆرێنتیش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شدارییان نه‌كرد.
رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 2 ی پاش نێوه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می لالیگا روبه‌ری لیڤانتی ده‌بێته‌وه.
خوێندراوەتەوە740