فیفا بۆ 14 چركه گرێبه‌ستێكی لیسته‌ر سیتی په‌سه‌ند نه‌كرد
یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ گرێبه‌ستێكی نوێی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی په‌سه‌ند ناكات ئه‌ویش به‌هۆی دواكه‌وتنی تۆماركردنی ناوی یاریزانه‌كه‌وه.
یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ناوی ئه‌دریان سیلڤای یاریزانی نوێی 14 چركه دره‌نگتر له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانه ره‌وانه‌ی فیفا كردووه، بۆیه ناتوانرێت گرێبه‌سته‌كه په‌سه‌ند بكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌دریان سیلڤا به‌بڕی 22 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیسته‌ر سیتیه‌وه كردووه تا شوێنی دانی درینكوۆته‌ر بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی 14 چركه له دره‌نگ ناردنی ناوی ئه‌و یاریزانه بۆ فیفا نه‌توانراوه گرێبه‌سته‌كه په‌سه‌ند بكرێت.
له ئێستاشدا یاریزانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی لشبۆنه و له كاتی گواستنه‌وه زستانه‌دا ده‌توانێت رووبكاته یانه ئینگلیزیه‌كه.
خوێندراوەتەوە1159