چێڵسی براكه‌ی ئیدین هازاردی كڕی
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به شێوه‌ی فه‌رمی كیلیان هازاردی برای ئیدین هازاردی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌و بۆ سێ ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد.
له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی یانه‌ی چێڵسی بڵاوكراوه‌ته‌وه, یانه‌كه سه‌ركه‌وتوبوه له گواستنه‌وه‌ی كیلیان هازارد و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ستامفۆرد بریج گواستۆته‌وه, كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م یاریزانه له خێزانی هازارد په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه ده‌كات, دوای ئیدین و سۆرگان.
یانه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه بڵاونه‌كردۆته‌وه به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كیلیان بۆ یاریی داهاتوی یانه‌كه به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند له پریمه‌رلیگ ئاماده ده‌بێت.
كیلیان هازارد پێشتر له یانه‌ی ئۆبیستی هه‌نگاری یاریكردوه‌و 42 یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه‌و چوار گۆڵیشی تۆماركردوه.
خوێندراوەتەوە822