پاڵاوتنی مۆندیال: ئیمارات له سعودیه‌ی برده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات شكستی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆری و به بردنه‌وه‌ی له سعودیه هیوای گه‌یشتنی به مۆندیال بۆ گه‌رایه‌وه.
له یارییه‌كانی گه‌ری نۆیه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی روسیا, له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات میوانداری سعودیه‌ی كرد.
له تایمی یه‌كه‌مدا هه‌رچه‌نده سعودیه له خوله‌كی 20 گۆڵی پێشكه‌وتنی له رێگه‌ی نه‌واف عابده‌وه به لێدانی سزا تۆماركرد, به‌ڵام ئیمارات دوو خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه وه‌ڵامی سعودیه‌ی دایه‌وه‌و له رێگه‌ی عه‌لی ئه‌حمه‌ده‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه‌و تایمی یه‌كه‌م به یه‌كسانی كۆتایی هات.
له تایمی دووه‌مدا ئیمارات ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و له خوله‌كی 60 دا ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆڵی دووه‌می بۆ تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به سودی ئیمارات كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئیمارات خاڵه‌كانی كرده 13 خاڵ و له پله‌ی چواره‌مدایه‌و سعودیه‌ش به 16 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه.
خوێندراوەتەوە481