نادال بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانان گه‌ڕایه‌وه
ڕافائیل نادالی ئیسپانی بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌ڕایه‌وه‌و موگورۆزاش بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی كچان سه‌ركه‌وت.
بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی 2014ه‌وه نادال پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئاندی مورای پێشه‌نگی پێشوو له پاڵه‌وانێتییه‌كانی 2017 كشایه‌وه‌و رۆجێر فێدرێریش به‌شداری پاڵه‌وانێتیی سینسیناتی نه‌كرد.
ڕافائیل نادال بۆ مانه‌وه‌ی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی پێویسته له پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی ئه‌مریكادا پێش فێدرێر پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌جێنه‌هێڵێت، چونكه فێدرێر له‌و پاڵه‌وانێتییه پارێزگاری له هیچ خاڵێك ناكات و هه‌ركاتێك قۆناغێك له نادال زیاتر ببڕێت یانه نازناوه‌كه له نادال بباته‌وه ئه‌وا پێشه‌نگ ده‌گرێت.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش پلیسكۆڤا و سیمۆنا هالیپ له پله‌ی یه‌كه‌م و دوه‌مدا ماونه‌ته‌وه‌و گاربین موگورۆزاش بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت دوای ئه‌وه‌ی نازناوی سینسیناتی برده‌وه.
خوێندراوەتەوە728