میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كالینیچ ئیمزا كرد
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان یانزه‌یه‌مین گرێبه‌ستی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامداو نیكۆلا كالینیچی كرواتی بۆ وه‌رزێك و به خواستن له یانه‌ی فیۆره‌نتیناوه برده ریزه‌كانیه‌وه.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌سه‌ر سایتی تایبه‌تی خۆی بلاَویكرده‌وه, دوای زیاتر له دوو هه‌فته له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆره‌نتینا سه‌ركه‌وتووبون له گواستنه‌وه‌ی كالینیچی هێرشبه‌ر و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك و به خواستن ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ سانسیرۆ گواستۆته‌وه.
یانه ئیتاڵییه‌كه بڵاویشیكرده‌وه, گرێبه‌ستی كالینیچ به بری 5 ملیۆن یۆرۆ ئیمزا كراوه‌و دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌شی مافی كڕینی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌و ده‌توانێت به 20 ملیۆن یۆرۆ بیكڕێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له ئیتاڵیا, گرێبه‌ستی كالینیچ دواین گرێبه‌ستی یانه‌ی میلان ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 10 گرێبه‌ستی تری ئه‌نجامداوه‌و گرێبه‌ستی دۆنارۆمای گۆڵچیشی نوێكردۆته‌وه.
خوێندراوەتەوە701