كۆندۆگبیا پشكنینه پزیشكیه‌كانی یانه‌ی ڤاله‌نسیای تێپه‌ڕاند
جیۆفری كۆندۆگبیا گه‌یشته ئیسپانیا‌و ئه‌مڕۆش پشكنینه پزیشكیه‌كانی یانه‌ی ڤاله‌نسیای به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕاند.
یانه‌ی ڤاله‌نسیا له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆندۆگبیا گه‌یشتۆته باره‌گای سه‌ره‌كی یانه‌كه‌و دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ڤاله‌نسیا، كۆندۆگبیا به‌سه‌ركه‌وتویی پشكنینه‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌و له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.
یانه‌ی ڤاله‌نسیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، گرێبه‌ستی كۆندۆگبیا به‌شێوه‌ی خواستنه‌و دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌شی توانای كڕینی ده‌بێت كه ئینته‌ر میلان 25 ملیۆن یۆرۆی له‌سه‌ر داناوه.
خوێندراوەتەوە752