تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا راكێشرا
تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا راكێشراو له‌و قۆناغه‌دا چوار رووبه‌روبونه‌وه‌ی به‌هێز ده‌بینرێن.
له قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیادا، یانه‌ی بایرن میونخی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی بۆندسلیگا به‌رامبه‌ر لایپزیگی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م یاریده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له رووبه‌روبونه‌وه به‌هێزه‌كان.
به‌پێی تیروپشكه‌كه، هه‌ردوو یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ و هانۆڤه‌ر یاریی دێربی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هێرتا به‌رلین و كۆڵن به‌یه‌كده‌گه‌ن، یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كاتی تریش به‌یه‌كگه‌یشتنی ڤێرده‌ر بریمه‌ن و هۆڤینهایمه.
یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی خاوه‌ن نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای وه‌رزی رابردوو تا راده‌یه‌ك ئه‌ركی ئاسانه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ماجدیبۆرگی پله سێ یاریده‌كات.
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا رۆژانی 24 و 25ی مانگی 10ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
خوێندراوەتەوە731