پیكێ دانی پیادا نا
جیرارد پیكێی به‌رگریكاری به‌رشه‌لۆنه دان به به‌هێزبوونی یانه‌ی ریال مه‌دریددا ده‌نێت و به‌ڵێنیش به هانده‌ران ده‌دات به خێرایی بۆ ئاستی راسته‌قینه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له دوای دوه‌م دۆڕانی له دوای یه‌ك به ریال مه‌درید جیرارد پیكێی به‌رگریكاری به‌رشه‌لۆنه له لێدوانێكیدا وتی: ئێستا له باشترین كاته‌كانی خۆماندا نین، بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌نجامه خراپه‌كان له بیر بكه‌ین و به خێرایی یانه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه ئاستی پێشووی.
پكێی وتیشی: ده‌بێ ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین ڕیال مه‌درید ئێستا به‌هێزتره له هه‌ركاتێكی پێشووتر، له ماوه‌ی 9 ساڵی ڕابردوودا یه‌كه‌مجاره هه‌ست به‌وه بكه‌م ڕیال مه‌درید له ئێمه باشتره، به‌ڵام ئه‌مه زۆر درێژه ناكێشێت و به زویی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئێره‌و بردنه‌وه تۆمار ده‌كه‌ینه‌وه.
خوێندراوەتەوە1556