ناوی ئینێستا له لیستی بانگهێشتكراوه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌دا نیه
هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت كاتێك ناوی ئه‌ندرێس ئینێستا له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بۆ كلاسیكۆ جامی سوپه‌ر ده‌رهێنرا.
له دوا راهێنانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریی گه‌رانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ئه‌ندرێس ئینێستای كاپتنی یانه‌كه دووچاری پێكان ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت گه‌شتی شاری مه‌درید بكات و به‌شداری كلاسیكۆی جامی سوپه‌ر بكات.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا جۆر و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له یاریگاكان رانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا ئینێستا به‌هۆی پێكانه‌وه دورنه‌خراوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئاستی دابه‌زیوه ئه‌وه‌ش وای له‌ڤالڤێردی كردووه ناوی له لیستی بانگهێشتكراوه‌كان بۆ ئه‌و یارییه ده‌ربهێنێت.
خوێندراوەتەوە515