زانیارییه‌كان له‌باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا
ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنایۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداری ناكات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی لۆكا مۆدریچ‌و ته‌واوبونی سزاكه‌ی مژده‌یه‌كی خۆشه بۆ زیدان كه بتوانێت هێڵی ناوه‌ڕاست تۆكمه بكاته‌وه، هانده‌رانی بلاوگرانا چاوه‌ڕێی ریمۆنتادایه‌كی ترن به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌سته‌مه.
به‌ناوبانگترین كلاسیكۆی جیهان بۆته حه‌كایه‌تی مێش و هه‌ر جاره‌و به‌ده‌نگ‌و ره‌نگ‌و ئاوازێكی جیا خۆی نمایش ده‌كات و هانده‌رانیش جگه له‌تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌و یارییه هیچ ماندوبونێكیان پێوه دیار نیه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12جارێكی‌تر به‌رشه‌لۆنه‌ی بریندار ده‌بێته میوانی ریاڵ مه‌دریدی وره‌به‌رز و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا به‌یه‌كده‌گه‌ن‌و نازناوه‌كه یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.
یاریی رابردوی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه كه له‌ناو دڵی كه‌ته‌لۆنیا‌و له‌یاریگای كامپ ن‌و به‌ڕێوه‌چوو، ریاڵ مه‌درید چاوه‌ڕواننه‌كراوانه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و هه‌نگاوێك له‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیكبوه‌وه، بۆیه ئه‌مشه‌و ئه‌ركی میسی‌و هاوڕێكانی هاوشێوه‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگی وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان قورسه‌و هانده‌ران چاو‌ڕێی ریمۆنتادایه‌كی ترن.
هه‌رچه‌نده به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ره‌تاییه‌كی خراپ ده‌ستی به‌یارییه فه‌رمییه‌كان كردووه بۆ وه‌رزی نوێ، به‌ڵام به‌شێك له میدیاكان پێیانوایه سودی بۆ یانه‌كه ده‌بێت به‌وه‌ی هه‌وڵی به‌هێزكردنی خاڵه لاوازه‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی داهاتوودا ململانێی نازناوه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان بكات.
پێكهاته‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هیچی له‌پێكهاته‌كه‌ی یاریی رۆیشتن زیاتر نیه، به‌و پێیه‌ی هیچ یاریزانێكی نوێی نه‌گواستۆته‌وه كه بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌بێت، ته‌نها پاولینیۆ نه‌بێت كه به‌فه‌رمی بۆته یاریزانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه و به‌ڵام بۆ یاریكردن ئاماده نیه.
تیپه‌كه‌ی ئیرنیستۆ ڤالڤێردی ته‌نها به‌بردنه‌وه له ریاڵ مه‌درید نابێته پاڵه‌وان، به‌ڵكو ئه‌نجامی گه‌وره‌ی پێویسته و ده‌بێت به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له‌كاتی تۆماركردنی هه‌ر گۆڵێكی یانه‌ی شاهانه، ئه‌وا به‌رشه‌لۆنه پێویستی به سێ گۆڵ هه‌یه.
هه‌رچی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیشه له‌وپه‌ڕی لوتكه‌ی هێزو وره‌به‌رزیدایه‌و چاوه‌ڕێی چواره‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌كانی سێرجیۆ رامۆس به‌رزی بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌و ئه‌نجامه پشت شكێنه‌ی له‌یاریگای كامپ ن‌و تۆماریانكرد‌و سێ جار تۆڕی گۆڵی تێر شتیگنیان هه‌ژاند.
ریاڵ مه‌درید له‌روی توانای جه‌سته‌یی‌و هونه‌رییه‌وه هیچ گرفتی نیه، به‌ڵام كارته سوره‌كه‌و سزای راگرتنه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، خاڵێكی سلبی ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌ی زیدان كه كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان دروست بكات، به‌ڵام له‌رابردودا زیدان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی تێك‌شكاند كه ریاڵ مه‌درید به‌بێ رۆناڵدۆ وه‌ك تیپێكی لاواز ده‌ربكه‌وێت، بۆیه ئه‌و تیپه راهاتوه كه به‌بێ ئه‌و ئه‌ستێره پرتوگالییه‌كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه قورسه‌كاندا بكات.
یانه‌ی شاهانه جگه له‌وه‌ی پشت ئه‌ستوره به‌ئه‌نجامی یاریی رۆیشتن، گه‌ڕانه‌وه‌ی لۆكا مۆدریچیش پاڵنه‌رێكی به‌هێزده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست داپۆشێت، كه ئه‌و یاریزانه كرواتییه له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌هۆی راگرتنه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری بكات.
له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌دا زیدان رایگه‌یاند، ده‌بێت وریابن به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه، چونكه ئه‌و تیپه توانای هه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا راپه‌ڕینی گه‌وره به‌رپا بكات.
زیدان وتیشی "هێشتا نازناوه‌كه‌مان مسۆگه‌ر نه‌كردوه، چونكه 90 خوله‌ك له‌به‌رده‌ماندا ماوه، بۆیه ده‌بێت به‌باشترین شێوه یاری بكه‌ین".
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاش به‌فه‌رمی خۆسێ ماریا سانچێزی به‌ناوبژیوانی ئه‌و یارییه دیاریكردوه كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌و له‌ساڵی 2010 شاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێدراوه.
خوێندراوەتەوە915