پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگ: ئه‌مشه‌و ناپۆلی میوانداری نیس ده‌كات
یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مشه‌ویش ناپۆلی به‌رامبه‌ر نیس یاریده‌كات.
له یارییه‌كانی رۆیشتنی دوا قۆناغی پاڵاوتنی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و بۆ گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی میوانداری یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات.
یانه‌ی نیس له‌نێو یاریگای سان پاولۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ناپۆلی دوا راهێنانی ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ماریۆ بالۆتێلی هێرشبه‌ر و ویسلی شنایده‌ری یاریزانی نوێی یانه‌كه به‌دی نه‌ده‌كران، چونكه بالۆتێلی پێكانی هه‌یه‌و شنایده‌ریش له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده نیه‌و به ته‌نها راهێنانه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
یانه‌ی نیس له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویدایه چونكه بۆیه‌كه‌مجاره ده‌توانێت بگاته خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو پێشتر نه‌یتوانیوه بگاته قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی باش نیه‌و له دوو یاریی رابردووی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا به هه‌ردوو یانه‌ی سانت ئیتیان و تروای دۆڕاندووه.
هه‌رچی یانه‌ی ناپۆلییه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌شداری یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌كات و وه‌رزی رابردووش له قۆناغی چاره‌كی كۆتایدا له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كرایه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه، بۆیه ده‌یه‌وێت هێزو توانای خۆی جارێكی نیشانبداته‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
خوێندراوەتەوە391