پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگ: لیڤه‌رپوڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هۆڤینهایمدا تۆماركرد
له پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هۆڤینهایمدا تۆماركرد‌و له‌گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان نزیكتر بووه‌وه.
له یاریی رۆیشتنی دوا قۆناغی پاڵاوتنی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی هۆڤینهایمی ئه‌ڵمانی.
له خوله‌كی 11ی تایمی یه‌كه‌مدا هۆڤینهایم لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، دواتر یاریزانانی لیڤه‌رپوڵ له تۆماركردنی گۆڵدا ده‌ستپێشخه‌رییان كرد‌و له خوله‌كی 35 دا ئه‌لكسه‌نده‌ر ئارنۆلد گۆڵی پێشكه‌وتنی لیڤه‌رپوڵی تۆماركرد، تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی 74 دا هاڤارد نوردفیت به هه‌ڵه گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوڵ تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییه‌كه‌ش به 3 خوله‌ك مارك ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئاوس گۆڵێكی بۆ هۆڤینهایم تۆماركرد‌و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كۆتایی هات.
بریاره رۆژی 23ی مانگ یاریی گه‌رانه‌وه ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و كات یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌دیار ده‌كه‌وێت.
خوێندراوەتەوە366