یاریگای سلێمانی مۆڵه‌تی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا‌و عێراقی وه‌رگرت
یاریگای یانه‌ی سلێمانی به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق‌و ئاسیا وه‌رگرت‌و ده‌توانێت به‌و هۆیه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق بكات.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، لیژنه‌ی رێگه‌پێدان له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، یاریگای یانه‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ كردوه كه ده‌بێت له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت، ئه‌ویش مه‌رجی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیایه بۆ یاریگاكانی عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رده ره‌ووف بارام به KNNی راگه‌یاند؛ بڕیاری لیژنه‌كه‌ی رێگه‌پێدان واتای ئه‌وه‌نیه یانه‌ی سلێمانی وه‌رزی داهاتوو له‌خولی نایابی عێراقدا یاری بكات، چونكه كاری یاریگاكه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی ته‌نها بۆ دابینكردنی یاریگایه‌كه كه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا بێت.
هه‌رده ره‌وف وتیشی: "له‌داهاتویه‌كی نزیكدا یانه‌ی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌و به‌پشت به‌ستن به‌راپۆرتی لیژنه‌ی رێگه‌پێدان داوا له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ن بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خولی نایابی عێراق‌و له‌و كاته‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ ریزی نایاب له‌سه‌ر بڕیاری یه‌كێتیه‌كه ده‌وه‌ستێت".
خوێندراوەتەوە1747