ریاڵ مه‌درید رازیبوو گاریس به‌یڵ بفرۆشێت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رازیبو گاریس به‌یل به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بفرۆشێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌كاش بده‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری گاریس به‌یڵ ببن به‌سودی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ریاڵ مه‌درید مه‌رجی داناوه بۆ فرۆشتنی به‌یل، ئه‌ویش پێدانی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی كه 90 ملیۆن یۆرۆیه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و بڕه به‌كاش بدرێت نه‌ك به قیست.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماركا، مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داوای مۆرینیۆی راهێنه‌ری، به‌جدی هه‌وڵ بۆ كڕینی گاریس به‌یل ده‌دات‌و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی هاوینه بیباته ریزه‌كانیه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ریاڵ مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی عوسمان دیمبلی‌و كیلیان مباپی، بۆ كڕینی یه‌كێك له‌و دوو یاریزانه‌ش پێویستی به‌پاره‌یه‌و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی ببێت.
خوێندراوەتەوە1779