گرێبه‌ستی نه‌یمار هه‌موو سنوره‌كانی به‌زاند
به‌رپرسێكی باڵای یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت گرێبه‌ستی نه‌یمار‌و پاریس سان جێرمان هه‌موو سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌و داوا ده‌كات رێگری له‌و گرێبه‌ستانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ل به یانه بچوكه‌كانیش بدات گرێبه‌ست ئه‌نجامبده‌ن.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێس ئێن تی ڤی، ڤان سیگلن ئه‌مینداری گشتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان له یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی نه‌یمار‌و پاریس سان جێرمان ژماره‌یه‌كی نوێی تۆماركردوه، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه.
سیگلن ده‌ڵێت " پێویسته له‌بازاڕی گواستنه‌وه‌دا شه‌فافیه‌ت هه‌بێت‌و به‌رپرسانی وه‌رزشی پشتێنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و كارانه دابنێن‌و چاكسازی بكه‌ن".
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی فیفا داوا له كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ده‌كات رێ‌و شوێنی ته‌واو بگرنه به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان‌و گرێبه‌ستی نه‌یماریشی به‌نمونه هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یانه بچوكه‌كانیش بتوانن گرێبه‌ست ئه‌نجامبده‌ن.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سیگلن وتی :گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئێستادا رێگه به‌یانه بچوكه‌كان نادات كێبركێ بكه‌ن‌و ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه.
خوێندراوەتەوە1299