رۆما ده‌یه‌وێت مونیر حه‌دادی بباته ریزه‌كانیه‌وه
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بو له گواستنه‌وه‌ی ریاز موحریز, له ئێستا هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئیمزا بكات.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیای بڵاویانكردۆته‌وه, یانه‌ی رۆما ئیتاڵی له پێناو به‌هێزكردنی هێڵی هێرشبردنی بۆ وه‌رزی نوێ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مونیر حه‌دادی ده‌ستپێكردوه‌و ده‌وێت پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی هاوینه ئه‌و یاریزانه بۆ ئۆڵمپیكۆ بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی كویرری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیش هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیای پشت راستكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه, یانه‌ی رۆما دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بو له گواستنه‌وه‌ی ریاز موحریزی هێرشبه‌ری لیسته‌ر سیتی, له ئێستادا به‌ره‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه‌وتۆته جوله‌و ده‌یه‌وێت مونیر حه‌دادی بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه‌و بۆ وه‌رزی داهاتوو له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه یاریبكات.
خوێندراوەتەوە518