داتا و ئاماره‌كانی ریاڵ مه‌درید و زیدان له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپادا
دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و راهێنه‌ره‌كه‌ی داتا‌و ئاماری نوێ تۆمارده‌كات و مۆرینیۆش بووه یه‌كه‌م راهێنه‌ر سێ جار ئه‌و جامه‌ی له‌ده‌ستدابێت.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتدا تۆماربكات و بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، كه پێشتر ته‌نها یانه‌ی میلان له ساڵانی 1989 و 1990 دا ئه‌و كاره‌ی كردووه.
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر بۆ جاری چواره‌م ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دووجار وه‌ك یاریزان و دوو جاریش وه‌ك راهێنه‌ر نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
یانه‌ی شاهانه به به‌ده‌ستهێنانی 4 نازناو چووه دوای هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و میلانه‌وه كه یه‌كی پێنج جار نازناوه‌كه‌یان بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها كاسیمیرۆ بووه دووه‌م یاریزانی به‌رازیلی دوای رۆبه‌رتۆ كارلۆس گۆڵی له جامی سوپه‌ردا تۆماركردبێت و ئیسكۆش یه‌كه‌م یاریزانی خولی ئیسپانیایه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا 10 گۆڵی كردبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، خۆزیه مۆرینیۆی راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد بووه یه‌كه‌م راهێنه‌ر له مێژوودا سێ جار ئه‌و نازناوه‌ی له‌ده‌ستدابێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ پۆرتۆ و ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ چێڵسی و ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتدا نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
خوێندراوەتەوە576