دڵی هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه به‌م هه‌واڵه خۆش ده‌بێت
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ رازیبوو ده‌ستبه‌رداری فلیپ كۆتینیۆ به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بفرۆشێت‌و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ش له 136 ملیۆن یۆرۆ نزیكده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌ڵكردوه گرێبه‌ست بۆ كڕینی كۆتینیۆ پێشكه‌ش بكه‌ن.
سپۆرت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رێكه‌وتنی ته‌واوی له‌گه‌ڵ كۆتینیۆ كردوه ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لیڤه‌رپوڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕی پاره‌ی گواستنه‌وه‌كه رێكبكه‌ون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سپۆرت كه له رۆژنامه فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، لیڤه‌رپوڵ زیاتر له 100 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخ له‌سه‌ر كۆتینیۆ داناوه‌و به‌هۆی فرۆشتنی نه‌یماریشه‌وه به‌رشه‌لۆنه ده‌توانێت به‌ئاسانی ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه، نرخی كۆتینیۆ نزیكده‌بێته‌وه له 136 ملیۆن یۆرۆ‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش په‌له ده‌كات له‌كڕینی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید یاری پێبكات.
خوێندراوەتەوە3647