تۆتنهام له به‌رشه‌لۆنه ترساوه
یانه‌ی تۆتنهام ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی دێلی ئالی نوێبكاته‌وه‌و ڕێگری له هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی.
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه تۆتنهام ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ دێلی ئالی یاریزانیدا ئیمزا بكات و مووچه‌ی هه‌فتانه‌شی بۆ 80 هه‌زار پاوه‌ند به‌رز بكاته‌وه كه له ئێستادا 55 هه‌زار پاوه‌ندی پێده‌دات.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی یانه‌ی تۆتنهام دوای ئه‌وه دێت دێلی ئالی بوه‌ته جێی گرنگی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی گران به‌ها كه نرخه‌كه له 100 ملیۆن پاوه‌ند زیاتر بێت ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه بۆ كامپ، به تایبه‌ت گه‌ر له گواستنه‌وه‌ی فلیپ كۆتینۆی یاریزانی لیڤه‌رپوڵ شكست بهێنێت.
به‌رشه‌لۆنه تاكه یانه نییه كه هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دێلی ئالی بدات، چونكه یانه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی.
خوێندراوەتەوە1541